به فه‌رمی سزایه‌كه‌ی رامۆس دیاریی كرا
ریال مه‌درید بۆ یاریی داهاتوو له دوو یاریزانی بێبه‌ش ده‌بێت
K24 ـ مه‌درید
یانه‌ی ریال مه‌درید له دوایاریی خۆی له لالیگای ئیسپانیا زۆر به‌زه‌حمه‌ت به‌ربه‌ستی سه‌ختی لاس پاڵماسی بڕی و له دواساته‌كان سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، له دوایین خوله‌كه‌ی یارییه‌كه‌یش سێرجیۆ رامۆس به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
رامۆس دوای ئه‌وه‌ی كارتی سووری به‌ڕوودا به‌رز كرایه‌وه یاریگه‌ی جێنهههشت، بۆیه پێشبینی سڕ كردنی بۆ دوو یاری داهاتوو له به‌رانبه‌ر سێڤییا و بارسێلۆنا لێ ده‌كرا، به‌ڵام ناوبژیوانی یارییه‌كه له ڕاپۆرته‌كه‌یدا بۆ لێژنه‌ی پێشبڕكێیه‌كانی خوله‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌و حاڵه‌ته‌ی رامۆس نه‌كردووه، بۆیه ته‌نیا بۆ یه‌ك یاری له به‌رانبه‌ر سێڤییا سزا دراوه و بۆ یاریی كلاسیكۆیش ده‌گه‌رێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێپی به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی كارته زه‌رده‌كان بۆ 5 كارت به‌شداریی یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی ناكات.
یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستاد كۆی خاڵه‌كانی له خانه‌ی سێیه‌م بۆ 63 خاڵ به‌رز كرده‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یش هه‌ر به جیاوازی 12 خاڵ له دووری یانه‌ی بارسێلۆنای لوتكه‌ی خوله‌كه مایه‌وه. رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دادێ له كات 10:30 له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ میوانداریی یانه‌ی سێڤییا ده‌كات و له دوای ئه‌و یارییه‌یش خۆی بۆ یاری كلاسیكۆ له به‌رانبه‌ر بارسێلۆنا ئاماده ده‌كات.