مه‌سروور بارزانى: قه‌رزارى پێشمه‌رگه‌ين
گوتيشى: ئێمه قه‌رزارى پێشمه‌رگه‌ين و سووپاسيان ده‌كه‌ين.
K24 – هه‌ولێر:
مەسروور بارزانی سەرۆکی بۆردی زانکۆی ئەمریکی لە دھۆک رايگه‌ياند، پێشمه‌رگه به‌رده‌وام له سه‌نگه‌رى به‌رگريدا بووه و ئه‌و سه‌قامگيرييه‌ى هه‌يه به‌رهه‌مى قوربانيدانى پێشمه‌رگه‌يه و گوتيشى: ئێمه قه‌رزارى پێشمه‌رگه‌ين و سووپاسيان ده‌كه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى: زۆر قوتابى زيره‌ك له كوردستاندا هه‌ن، كه ده‌رفه‌تى خوێندنيان بۆ نه‌ڕه‌خساوه، بۆيه هه‌وڵده‌ده‌ين ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ هه‌موو قوتابيانى كورد بڕه‌خسێنين.
لە مەراسيمی کردنەوەی زانکۆى ئه‌مريكيى له دهۆك، مه‌سروور بارزانى سووپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌س و لايه‌نانه‌ى كرد كه پشتيوانيان له سه‌ركه‌وتنى پڕۆژه‌ى زانكۆكه كردووه و گوتى: ئامانج لە کردنەوەی زانکۆی ئەمریکی لە دھۆک رەخساندنی ھەلی خوێندنی باشترە بۆ ھەموو قوتابیەکی کورد.
سەرۆکی بۆردی زانکۆی ئەمریکی لە دھۆک ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر قوتابی کورد ھەلی بۆ بڕەخسێنرێت وەک قوتابیانی ھەر نەتەوەیەکی دیکە بەتوانا و بلیمەتن و ھیچیان لە قوتابیانی میلەتانی دیکە کەمتر نیە.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، خێزانه‌كه‌يان به‌رده‌وام و هه‌ر له مێژووى خۆيانه‌وه بايه‌خێكى به‌رچاويان به پرۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده داوه و باپيرى (مسته‌فا بارزانى) وه‌ك نموونه‌يه‌كى باڵا بووه بۆى و هه‌ميشه جه‌ختى له‌سه‌ر بره‌ودان به خوێندن و خوێنده‌وارى و رۆشنبيريى نه‌ته‌وه‌يى داوه.