پۆستێكى ئيدارى كهركووك توركمانهكان دهكاته دوو بهره
تورکمانە شیعەکانن بە پێچەوانەی سوننەکانەوە دەڵێن، ئەو پۆستە مافی کوردە، چونكە پۆستەکانی عێراق بە تەوافوق دابەشکراون.
K24 – ههولێر:
پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تورکمانەکانی كردووەتە دووبەش, بەشێكیان سونەکانن كە پێداگری لە وەرگرتنەوەی پۆستەکە لە کورد دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش فشارەکانییان زیادکردووە و ھەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی كوتلهى برایەتی کەرکووک لە داگای فیدراڵی دەكەن, بەڵام بهشەكەی دیكه كه تورکمانە شیعەکانن بە پێچەوانەی سوننەکانەوە دەڵێن، ئەو پۆستە مافی کوردە، چونكە پۆستەکانی عێراق بە تەوافوق دابەشکراون.
پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە ئێستا بە وەکالەت لە لایەن رێبوار تاڵەبانییەوە بەڕێوە دەبرێت, تورکمانەکان دەمێکە چاوییان تێ بڕیوە, ئەوان دەڵێن ئەو پۆستە مافی تورکمانەکانە، بەڵام لە لایەن کوردەوە زەوتکراوە.
ئەم تێڕوانیینە زیاتر لە لایەن تورکمانە سوننەکانەکانەوە جەختی لەسەر دەکرێتەوە.
تورکمانە سوونەکان لە ئێستادا ھەڕەشەی ئەوە دەکەن ئەگەر ئەو پۆستەیان بۆ نەگەڕێتەوە پەنا بۆ دادگای فیدراڵی دەبەن و سکاڵا لە دژی لیستی برایەتی و گردبوونەوەی عەرەبی تۆمار دەکەن.
بۆچوونی تورکمانە شیعەکان پێچەوانەی تورکمانە سونەکانە ئەوان دەڵێن, ئەو پۆستە مافی کوردە، بەڵام لەبەرئەوەی پۆستەکان لە عێراقدا بە تەوافووق دابەش کراوە پێویستە کوردیش لەو بابەتە نەرمی بنوێنێ و رادەستی کەسێکی تورکمان بکرێت.
پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەن لە دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لەساڵی 2005ەوە تا ئێستا 3 جار گۆڕانکاری بەسەر دا ھاتووە , سەرەتا لەلایەن کوردێکەوە بەڕێوە دەبرا دواتر درایە تورکمانێک ئێستاش بەوەکالەت کوردێک بەڕێوەی دەبات, کوردیش لەسەر رادەستکردنەوەی پۆستەکە, تورکمانەکان بەوە تۆمەتباردەکەن کە ئەوان لە ناو خۆیاندا تائێستا رێک نەکەوتوون لەسەر دەسنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە.