راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك به‌هۆكارێكی تایبه‌ت وازی هێنا
ئاشتی مسته‌فا شوێنی گرته‌وه
K24 ـ دهۆك
به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوواننه‌كراو راهێنه‌ری تیپی كوردستانی یانه‌ی دهۆك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی هه‌ڵگرت.
محه‌مه‌د عه‌لی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د یووسفی راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆكی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌و راهێنه‌ره به‌هۆكاری تایبه‌تی خێزانی نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و داوای لێبوردنیشی له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كرد كه له كاتێكی هه‌ستیاردا ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه ئیداره‌ی یانه‌ی دهۆك دووباره ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كه‌ی به ئاشتی مسته‌فا به‌خشییه‌وه.
محه‌مه‌د یووسف، یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی پێشووی یانه‌ی دهۆك، ئه‌م وه‌رزه‌یش وه‌ك راهێنه‌ر توانی یانه‌ی دهۆك بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان سه‌ربخات، پێشتریش راهێنه‌ری سێمێل و تیپی لاوانی دهۆك بووه.