نووسینگه‌ی كاروباری رفێندراون: ئه‌مڕۆ 19 ئێزیدیی ئازادكراون
"تا ئێستا 2445 له ئێزیدییه‌كانی ژێرده‌ستی داعش ئازادكراون"
K24 – دهۆك:
حوسێن كورۆ به‌رپرسی نووسینگه‌ی كاروباری رفێندراوه‌كان رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ 19 ئێزیدی دیلی بنده‌ستی داعش ئازادكراون.
حوسێن كورۆ گوتی: "دوای هه‌وڵێكی چه‌ند رۆژه ئه‌و 19 ئێزیدییه‌ی بنده‌ستی داعش ئازادكراون، كه 5 ئافره‌ت و 14 منداڵن".
گوتیشی: "تا ئێستا 2445 كه‌س له ئێزیدییه دیله‌كانی بنده‌ستی داعش ئازادكراون، كه 328 پیاو و 900 كچ و ژن و 1228 منداڵن به هه‌ردوو رهگهزهكانیانهوه".