له 3 هه‌رێم پارته‌كه‌ی مێركل ته‌نیا له یه‌كیان براوه‌بوو
سیاسه‌تی مێركل به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران بووه‌ته‌هۆی پاشه‌كشه‌ی پارته‌كه‌ی
K24 – هه‌ولێر:
یەكێتیی دیموكراتی كریستیانەكان پارتەكەی ئەنگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، لە ھەڵبژاردنی ھەرێمیی وڵاتەكەیان لە سێ ھەرێم، لە دووانیان شكستيى خوارد.
یولیا كلۆكنەر كاندیدی یه‌كێتیی دیموكراتی كریستیانەكان گوتی: "ئامانجی سەرەكی خۆمان نەپێكا، ئەویش ئەو دەنگەمان نەھێنا ببینە پارتی براوەی یەكەم و گەورە لە ھەرێمی ڕیاینلاند-پالاتینات، بەڵام بە ئامانجێكی دیكە گەیشتین ئەویش پارتەكەی ئێمە و پارتی سەوز بەیەكەوە دەنگی زۆرینەمان ھێناوە".
ھەرچەندە پارتەكەی مێركل لە ھەرێمی سەكسۆنی-ئانھاڵت زۆرینەی ھێناوە، بەڵام پارتی ئۆلتەرناتیڤ بۆ دۆچلاند، واتە جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا، لە ھەرێمی سەكسۆنی دەنگەكانی بۆ 24 لە سەد بەرزبوویەوە و بوونە دووەم گەورە پارت لە ھەرێمەكە.
لایه‌نگرێكی پارتی جێگرەوە بۆ دۆچلاند ده‌ڵێ: "ئێمە ھیوامان دەخواست 20 لە سەدی دەنگەكانی ھەرێمەكەمان بێنین، بردنەوەی 24 لە سەد دووچاری سەرسوڕمانی كردین، ئەوە لە پێشبینییەكانی ئێمە زیاتر بوو"
پێشتر ئاژانسیی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبوو : "له‌به‌ر سیاسه‌تی مێركل به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران، پارته‌كه‌ی مێركل له هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمایه‌تیی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسدایه".