باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق ستایشی خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌كات
"به‌باشترین شێوه پێشوازیی و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوسێكانیان ده‌كه‌ن"
K24 – دهۆك:
به‌هۆی له خۆگرتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران، باڵوێزیی ئه‌مریكا له عێراق ستایشی خه‌ڵكی كوردستان و دهۆكی كرد.
له گوتارێكیدا له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مریكیی له دهۆك، ستیوارت جۆنز باڵوێزیی ئه‌مریكا له عێراق گوتی: "سوپاستان ده‌كه‌م بۆ داوهتكردنم و به‌شداریكردنم له‌و رێوڕه‌سمه بۆ ئه‌وه‌ی باس له گرینگیی و رۆڵی كارای خه‌ڵكی دهۆك بكه‌م".
ستیوارت جۆنز گوتیشی: "خه‌ڵكی دهۆك پێشوازیی له سه‌دان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر كردووه ئه‌وانه‌ی له به‌ر داعش هه‌ڵاتوون".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هاوڕێیه‌كم له دهۆك باسی ئه‌وه‌ی كرد كه له نانه‌واخانه‌كان بێبه‌رامبه‌ر پێداویستییه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش به‌و قوربانییانه كرد كه له‌به‌ر داعش هه‌ڵاتوون".
ئه‌وه‌شی گوت: "خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به باشترین شێوه پێشوازیی و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوسێكانیان ده‌كه‌ن".