"كۆبوونه‌وه‌ی حه‌شد و پێشمه‌رگه ته‌نها بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن بووه"
"له كۆبوونه‌وه‌كه هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان حه‌شدی شه‌عبیی و پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ مەخموور رایگه‌یاند: " كۆبوونه‌وه‌كه بۆ هه‌ماهه‌نگیی بووه له نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدیی شه‌عبیی و سوپای عێراق".
سیروان بارزانی به كوردستان24 گوت له كۆبوونه‌وه‌كه "هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه و ته‌نها هه‌ماهه‌نگیی گشتیی بووه".
سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری مه‌خموور-گوێڕ ئه‌وه‌شی گوت: "هیچ قسه‌یه‌كیش له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه نه‌كراوه".

لای خۆیه‌وه‌ش جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به كوردستان24 راگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كه ته‌نها له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منیی كه‌ركووكه و هیچی تر نییه".
په‌یامنێری كوردستان 24 پرسیاری ئه‌وه‌شی لێده‌كات ئایا باسی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه كراوه، جه‌یار یاوه‌ر گوتی كۆبوونه‌وه‌كه "ته‌نها له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منیی كه‌ركووكه".