هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌داته‌وه
دیندار زێباری: حكوومه‌تی هه‌رێم به هه‌موو توانایه‌كه‌وه هاوكاری ئاواره و په‌نابه‌رانی كردووه

K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ره‌وشی په‌نابه‌ران له كامپه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "خراپ" داده‌نێت.
دیندار زێباری سه‌رۆكی لێژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له باره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌یوه‌ندی به كامپه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه.
زێباری ئاشكرایكرد: "ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا نزیكه‌ی 50 خێزان له نزیك ته‌لعفه‌ر، پێویستییان به هاوكاری مرۆیی هه‌بووه و ئه‌و هاوكارییانه‌ش له رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی گه‌یه‌نراوه‌ته ناوچه‌كه و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و خێزانانه نزیكی سنووری هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌وتوونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌و خێزانانه نزیك سنووری كوردستان نه‌بوونه تا رێگه‌یان لێبگیرێت و رێگه‌شمان له هیچ په‌نابه‌ر و ئاواره‌یه‌ك نه‌گرتووه، چونكه له ئێستادا زیاتر 1.8 ئاواره په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان گیرساونه‌ته‌وه".
زێباری ئاشكرایكرد، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره رێڕه‌وێكی ئه‌منی ئارام دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و 50 خێزانه بگه‌نه كامپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 15ی ئادار/ مارس، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دیندار زێباری، وه‌ڵامی ناوه‌ڕۆكی رێكخراوی لێبورده‌یی نێوده‌وڵه‌تی دایه‌وه، كه پێشتر هه‌رێمی كوردستانی به رێگه‌گرتن له په‌نابه‌ران بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌كانییان تۆمه‌تبار كردبوو، له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ شوێنه‌كانی خۆیان په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، به‌شێك له‌و ناوچانه تا ئێستاش رۆژانه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه‌وه په‌لامار ده‌درێن و ناكرێت هاووڵاتییانی سڤیل له‌و شوێنانه‌دا نیشته‌جێ بن.
زێباری ئاشكرایكرد، ئه‌وان به‌دواداچوونییان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌كردووه كه رێكخراوه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا باسی كردوون و گوتی: "به‌هۆی به‌دواداچوونمان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه له راپۆرته‌كه‌دا هاتبوون، ئاماده‌كردنی وه‌ڵامه‌كانمان دواكه‌وت".