بزانه كاسێمیرۆ گۆڵه‌كه‌ی پێشكه‌شی كێ ده‌كات؟
پێویسته رێزی تیپی به‌رانبه‌ر بگرین
K24 ـ مه‌درید
كاسیمیرۆ، یاریزانی بەرازیلی یانەی ریال مەدرید له دوایاری یانه‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر لاس پاڵماس به تۆماركردنی گۆڵێك له دواساته‌كانی یارییه‌كه 3 خاڵی بۆ كوڕه شاهانه‌كان مسۆگه‌ر كرد.
كاسێمیرۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له وه‌ته‌ی زیدان به راهێنه‌ری یانه‌كه ده‌ستنیشان كراوه ئاستی هه‌ڵكشاوه و شوێنیشی به تۆنی كرووس له‌ق كردووه، ئه‌و لە لێدوانێكیدا كه له رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و گۆڵه‌ی كه تۆماركردم پێشكه‌شی كچه‌كه‌می ده‌كه‌م.
كاسێمیرۆ ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر له یارییه‌كانی داهاتوو بمانه‌وێت ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین، ده‌بێت ڕێز له تیپی به‌رانبه‌ر بگرین.
كاسێمیرۆ له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2013 له یانه‌ی ساوپاوڵۆ به شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه كرد، دواتر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له یانه‌كه مایه‌وه، وه‌رزی رابردوویش به شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی ده‌كرد، به‌ڵام له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه گه‌ڕایه‌وه ریزه‌كانی مێرنگی.