ریال مه‌درید و ئارسێناڵ له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه شه‌ڕیانه
له یانه‌ی ناپۆلی یاریی ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
یاریزانێكی به ڕه‌سه‌ن به‌رازیلی یانه‌ی ناپۆلی بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا، به‌تایبه‌تی یانه‌كانی ریال مه‌درید و ئارسێناڵ بۆ كڕینی له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی، جۆرجینهۆ، یاریزانی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ی هێڵی ناوه‌ندی ناپۆلی دوو گرێبه‌ستی له لایه‌ن یانه‌كانی شاهانه‌ی مه‌درید و تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن پێگه‌یشتووه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه له پێناو مانه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی سكۆدیتۆ ڕۆیشتنی له یانه‌كه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه.
جۆرجینهۆ، به ڕه‌سه‌ن به‌رازیلییه، به‌ڵام خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئیتاڵیایه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2014 له یانه‌ی هیلاس ڤیرۆناوه بۆ یانه‌ی ناپۆلی گواستراوه‌ته‌وه.