پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی دیكەی داعش ھێنا

ھێرشە لە رێگەی چەند خۆكوژێكەوە كراوە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4171dcfb-7fd5-4882-a81d-711f72733d17/HershiDaishBoSerPeshmerge-Kerkuk.ism/manifest

K24 - كەركووك:

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ داعش لە رێگەی چەند خۆكوژێكەوە ھێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی ھێزی پێشمەرگە، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك رایگەیاند، پێشمەرگە شكستی بە ھێرشەكەی داعش ھێنا و بەر لە گەیشتنیان بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە خۆكوژەكان كوژران.

كەمال كەركووكی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك بە ماڵپەڕی (كوردستان24)ی راگەیاند: "سەعات 6ی بەیانی ئەمڕۆ داعش لە رێگەی پێنج خۆكوژ ھێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە رۆژئاوای كەركووك، بەڵام بەر لە گەیشتنیان بۆ سەنگەرەكان، پێشمەرگە قارەمانەكان لێیان ھاتنە دەست و ھەموویان تەقێندرانەوە".

گوتیشی: "ھێرشەكە بە ھاوكاری عەرەب نشینەكانی ئەو ناوچە كراوە، جگە لەو خۆكوژانە لە دوورەوە بە دۆشكە تەقەیان لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە دەكرد، بەڵام ھێزی پێشمەرگە نەیھێشت ئامانجەكەیان بێتەدی وەك ھەمووجار شكستی بە ھێرشەكە ھێنا و تەرمی ھەر پێنج خۆكوژەكە لەبەر دەستی پێشمەرگە دایە".

ئەوە لە كاتێكدایە ھەفتەی رابردوو لە ھەمان میحوەر داعش لە رێگەی شەش خۆكوژەوە ھیرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و ھەموویان كوژران، بە گوتەی فەرماندەكانی پێشمەرگە داعش لە بەرامبەر ھێزی پێشمەرگە توانای ھێرشكردنی نەماوە، بۆیە دەیانەوێت لە رێگەی خۆكوژیەوە زیان بە پێشمەرگە بگەیەنن.