تا ئێستا پرۆژه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نه‌كردووه
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: سوورین له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان
K24 - سلێمانی:
هەرچەندە بۆ تێپەڕاندنی دۆخی سیاسی وئابووری باشووری کوردستان لەماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێك پێشنیاز و پاکێجی هاوبەش لایەنە سیاسییەکانی هه‌رێم پێشکەش کران، بەڵام تاوه‌كو ئێستا به‌پڕۆژەکانیان نەیانتوانیوە گرێکوێرەی نهێنییەکان بکه‌نەوەو چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه، گووته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ڵێت: سوورین له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان.
نزیکەی پێنج مانگە پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان پارتی و گۆڕان پچڕاوە و گرێدانەوەی ئەو پەیوەندییانەش بووەتە گرێکوێرە. پێشکەشکردنی پێشنیاز و پڕۆژەی زۆر و زەوەندی لایەنەكانیش لەو ماوە دوور و درێژەدا، هیچی لە دۆخە ئاڵۆزەکەی باشووری کوردستان نەگۆڕی.
قەیرانە سیاسی و داراییەکانی باشووری کوردستان هێندە ئاڵۆز بوون، کە خەریکە تێپەڕاندیان دەبێتە ئەستەم، لایەنە ناكۆكەكانیش بەردەوام خەریکی تۆمەتبارکردنی یەکترین و هیچیان ددانی خێر بەوی تردا نانێت.
کۆبوونەوەی بەردەوامی پارتە سیاسییەکان، نیگەرانییەکی زۆری لەلای هاونیشتیمانیان دروست کردووە، بە جۆرێک کە هەندێکیان هیچ متمانەیەکیان بە کۆبوونەوەکان نەماوە.
ڕووداوەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو، درزێکی گەورەیان خستە پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ڕابردووەوە ئەو دوو حیزبە دانوویان بە یەکەوە ناکوڵێت و هیچ لایەکیشان سازش بۆ ئەویتر ناکات.