"سواڵكه‌ران"ی هه‌ولێر له كامپێكدا كۆده‌كرێنه‌وه
له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و سواڵكه‌ر و ده‌ستگێڕانه‌ی له سه‌ر شه‌قامه‌كان له لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركران، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناو شار له ناو كه‌مپێكی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر جێگردهكرێن و چاودێریش ده‌كرێن. لێژنەی سەرپەرشتیاری بریارەكەش لەو بروایەدایە ئەم دیارەدەیە بوەتە پیشە و بە دواداچووی تەواو دەكەن بۆ دەستگیر كردنی ئەو كەسانەش كە ئامانجیان بازرگانیكردنه بەو كەسانە.
پۆلیسی فریاكەوتنی ھەولێر تا كو ئێستا و لە ھەڵمەتی چەند رۆژی رابردوویدا نزیكەی 200 سواڵكەر و دەستگێری لە سەر شەقامەكان دەستگیر كردووە، كە ھەر كامیان بە بیانووی جوراوجۆر ئەم كارەیان دەكرد و لەناو ئەو كەسانەشدا كەسانێك ھەبوون كە خەڵكی سوریا و ئێران و بەنگلادیش و شارەكانی ناوەراستی عێراق بوون.
دوای ناونووسكردن و تۆماری ئەم كەسانە لە ناو كەمپەكە بە گوێرەی پێویست ھاوكاریان دەكرێ، بە تایبەت بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و خۆراك ..ئەو كەسانەش كە پەنابەرن، دابەش دەكرێن بە سەر كەمپی تایبەت بە ئاوارەكان، ئەو كەسانەش كە خاوەن خێزانن، بە وەرگرتنی بەڵێنی تەواو بریاری ئازادكردنیان ده‌درێت.
دیاردەی سواڵكردن و دەستگێری لە سەر شەقامەكان ماوەیەك ببووە ھۆی بێزاری ھاوولاتیان، بۆیە پارێزگای ھەولێر بە ھاوكاری پۆلیسی فریاكەوتن لە چەندین ھەڵمەتی جیاوازدا ئەو كەسانەی لە سەر شەقامەكان كۆكردەوە و بە پێی ئەم بریارە، ھەمووو ئەو كەسانەی لە سەر شەقامەكان دەرۆزە، یان دەستگێری بكەن دەستگیر دەكرێن.