یۆڤێنتۆس یاریزانێکی دیکەیشی لەدەست دا

دیبالاش تووشی پێکان بوو

K24- هەولێر

یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی یاریزانێکی دیکەیشی لەدەست دا و بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی تەواو دۆخی شلۆق بوو.

کەمێک لەمەوبەر یانەی یۆڤێنتۆس لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ هەریەکە لە کلاودیۆ مارکیزیۆ و پاولۆ دیبالا، دەرکەوت ئەو دوو یاریزانە ناتوانن بەشداریی یارییەکەی سبەی چوارشەممەی بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی بکەن، کە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ لە ئالیانز ئارینا رووبەڕوو دەبنەوە.

گومان لە بەشداریکردنی هەریەکە لە جۆریجۆ کیلینی و ماریۆ مانزۆکیش دەکرێت و یۆڤی بۆ یارییەکەی سبەی دۆخی شلۆقە، کە لە یاریی چوون لە یاریگەی خۆی 2-2 بەرامبەربوو.