ڤۆلفسبۆرگ به هۆكارێكی نامۆ بێندتنه‌ر سزا ده‌دات
ئه‌گه‌ر هه‌یه تا كۆتایی وه‌رزش سڕ بكرێت
یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگی ئه‌ڵمانی بڕیاریداوه نیكلاس بێندتنه‌ری هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی به سڕكردن سزا بدات.
هۆكاری سڕكردنی ئه‌م یاریزانه له‌لایه‌ن یانه ئه‌ڵمانیه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێـته‌وه، یاریزانه دانیماركیه‌كه به ئوتومبێلی مارسیدێس چووه‌ته مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی، كه ئوتومبێلی دیارترین كۆمپانیای ركابه‌ری ڤالكس واگنی سپۆنسه‌ری یانه‌كه‌یه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتوو یانه ئه‌ڵمانیه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی یه‌كلایی بكاته‌وه یاریزانه‌كه بگه‌ڕێته‌وه مه‌شقه‌كان یاخود راگرتنه‌كه‌ی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌رده‌وام ده‌بێت.