كلینتن و ترەمپ براوەی یەكم بوون
تاڕدەیەك ھیلاری كلینتن، دواڕۆژی خۆی بۆ كاندیدكردنی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا روون كردووەتەوە
K24 – ھەولێر:
دۆناڵد ترامپ، بەربژێری پارتی كۆمارییەكان و ھیلاری كلینتن، بەربژێری پارتی دیموكراتەكان لە ھەڵبژاردنی بەرایی پارتەكانیان لە ئەمریكا براوەی یەكەمن.
لاری سەباتۆ شرۆڤەكار لە بنكەی سیاسی زانكۆی ڤێرجینیا دەڵێت: " ھیلاری كلینتن، دووبارە گەڕایەوە پێشەنگ، ئەو لە دۆخێكی زۆر سەختدابوو ئەو كاتەی ویلایەتی مشیگانی لەدەستدا، بەڵام كە لە ئۆھایۆ بردیەوە و دڵخۆش بوو، بەراستی شایان بوو، لە فلۆریدا و نۆرس كارۆلاینە بردنەوەیەكی ڕاستەقینەی بەدەستھێنا ئێستا ھەموو دەنگەكانی باشوور ھی خۆیەتی".
لاری ساباتۆ لە بارەی ترەمپ گوتی: " بەڵام شكستی دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی ئۆھایۆ بە 36% بۆ 46% لە دەنگەكانی پارتی كۆمارییەكان لە بەرامبەر جۆن كاسیك، ترەمپی بۆ دواوە برد، ھەرچەندە لە پێشەنگی دەنگەكانی پارتەكەیەتی، ئەو پێوسیتی بەوەیە دەنگەكانی بگات بە ھەزار و 237".
لاری سەباتۆ، گوتیشی: " من ھەرگیز پێشبینیم نەكردووە ترەمپ لە ئۆھایۆ بباتەوە، چونكە جۆن پێشووتر 85% دەنگەكانی ھەبووە، چۆن ترەمپ دەتوانێت لێیبباتەوە، بەڵام دەنگھێنانی 36% لەلایەن ترەمپ لە ئۆھایۆ بەڕاستی جێگەی سەرسوڕمانە".
چاودێرانی سیاسی دەڵێن تاڕدەیەك ھیلاری كلینتن، دواڕۆژی خۆی بۆ كاندیدكردنی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا روون كردووەتەوە، بەڵام ترمپی ملیۆننێر پێویستی بە 60% دەنگی ماوەی پارتەكەی ھەیە بۆ ئەوەی كاندید بێت.