پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبیى و سوپاى عێراق له‌سه‌ر چیى رێككه‌وتن؟
"رێككه‌وتن كراوه داعش له ناوچه نه‌وتییه‌كان له كه‌ركووك دووربخرێته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كى عێراقى ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبیى و هێزه‌كانى سوپاى عێراق به‌منزیكانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌كدارانى داعش بۆ ئه‌وه‌ى له ناوچه نه‌وتییه‌كان له كه‌ركووك دووریان بخه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ى سه‌باح رایگه‌یاند: "دوێنێ هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در له‌گه‌ڵ كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆ و (وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت) و به‌رپرسانى دیكه له وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق كۆبووه‌ته‌وه".
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تى: "ئه‌وان رێككه‌وتوون ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش له كه‌ركووك و بێجى تا ده‌گاته شه‌رگات له بنده‌ستى ئه‌و رێكخراوه ده‌ربێنن و كۆنتڕۆڵى بكه‌نه‌وه".
دوێنێش دواى كۆبوونه‌وه‌كه سیروان بارزانى سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى گوێڕ-مه‌خموور كه به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه‌كه به كوردستان24 راگه‌یاند: "هیچ رێككه‌وتن نه‌كراوه و ته‌نها هه‌ماهه‌نگیى گشتیى بووه".
لاى خۆیه‌وه‌ش جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه ئه‌ویش له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداربوو به كوردستان24 گوت كۆبوونه‌وه‌كه "ته‌نها له‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌منیى كه‌ركووك" بووه.
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ى رۆژنامه‌ى سه‌باح ماڵپه‌ڕى كوردستان24 په‌یوه‌ندى به فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه كرد له باشوورى كه‌ركووك به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه هیچ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه بدات.
ئاژانسیى رۆیته‌رز ده‌ڵێت: "به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى له كه‌ركووك و بێجى تا ده‌گاته شه‌رگات كه له بنده‌ستى داعشدان, به‌مه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له مووسلأ نزیكده‌بنه‌وه" كه گه‌وره‌ترین شارى عێراقه هێشتا له بنده‌ستى داعش ماوه‌ته‌وه.
شارى كه‌ركووك له ژێر كۆنتڕۆڵى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دایه, كه‌چى بێجى كه گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ى نه‌وتى لێیه له بنده‌ستى رێكخراوى به‌دردایه كه گه‌وره‌ترین رێكخراوه له ناو حه‌شدى شه‌عبیى شیعه‌كان.
له دواى كۆنتڕۆڵكردنى مووسڵ و تكریت و رووبه‌رێكى فراوانى ناوه‌ڕاستى عێراق له‌لایه‌ن داعش و لاوازبوونى سوپاى عێراق, له ساڵى 2014 حه‌شدى شه‌عبیى به فه‌تواى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق دروستبووه.
شه‌رگات كه‌وتووه‌ته دوورى نزیكه‌ى 100 كیلۆمه‌تر له باشوورى مووسڵ و 60 كیلۆمه‌تریش له باكوورى بێجى دووره.
ئا: م.ح