ئامۆزای ده‌وڵه‌مه‌نترین سه‌رۆكی جیهان ده‌چێته لیسته‌ر سیتی
K24 ـ هه‌ولێر
جێفری به‌لقییه، یاریزانێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌یه له ئه‌كادیمیایه‌كی یانه‌ی چیڵسی یاریی كردووه و ئێستایش به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ئینگلیزییه‌وه كرد.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی Sunـی به‌ریتانیا، جێفری ئامۆزای حه‌سه‌ن به‌لقییه كه سوڵتانی وڵاتی برونییه و یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سه‌كانی جیهان.
یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له ئێستادا سه‌رلیستی یانه‌كانی پرێمه‌ر لیگی گرتووه و به جیاوازی 5 خاڵ له یانه‌ی تۆتینهامی دووه‌م دووره.