ئه‌گوێرۆ نزا ده‌كات تا له‌م دوو یانه‌یه به دوور بێت
له مێسی و یانه‌كه‌ی گواردیۆلا تۆقیوه
K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنز لیگ مسۆگه‌ر كرد و ئه‌مشه‌ویش 2 یانه‌ی دیكه بۆ ئه‌م قۆناخه ده‌په‌ڕنه‌وه و به ته‌واوه‌تی ناسنامه‌ی 8 یانه‌كه‌ی قۆناخی هه‌شت به‌دیار ده‌كه‌وت كه بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی دادێ مه‌راسیمی تیروپشكی بۆ ساز بكرێ.
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ، هێرشبه‌ری ئارجه‌نتینای یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ڕی Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كرایه‌وه هیوای ئه‌وه ده‌خواێت له قۆناخی هه‌شت له یانه‌كه‌ی مێسی و تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا به دوور بێت.
ئه‌گوێرۆ ده‌شڵێت: ئێمه زۆر خۆشحاڵین كه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م قۆناخه، زۆریش خۆشحاڵتر ده‌بین ئه‌گه‌ر له یانه‌كانی بارسێلۆنا و بایرن میونشن به دوور بین.
له ئێستادا یانه‌كانی، ڕیال مه‌درید، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، مانچێسته‌ر سیتی، بێنفیكا، پاریس سانجێرمان و ڤۆڵفسبۆرگ بلیتی گه‌یشتن به قۆناخی هه‌شتیان بڕیوه، ئه‌مشه‌ویش له نێوان ئه‌م چوار یانه‌یه (یوڤێنتۆس و بایرن میونشن) و (بارسێلۆنا و ئارسێناڵ) دوو یانه‌ی دیكه سه‌ربكه‌ون.