راپۆرتێكی سی ئێن ئێن: ئێران پاره‌ی ئه‌مریكیی ده‌وێت
"حكوومه‌تی ئه‌مریكایه رێگری ده‌كات بۆ كاركردن كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی بێنه ئێران"

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند ، ئێمە پیشوازیی له كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان دەكەین، ئه‌گه‌ر نیازیان ھەیە بێن كار بكەن.
بێژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران گوتی: "وڵاته‌كه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا نییه و ئه‌وان ده‌توانن بۆ وه‌به‌رهینان له كه‌رتی نه‌وتدا بێنه ئێران".
تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكيدا به ناونیشانی "ئێران پاره‌ی ئه‌مریكیی ده‌وێت" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه: " ئێران پێشوازیی له هاتنی كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكیی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتدا بكه‌ن".
بیژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران ده‌ڵێ: "ئه‌وه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایه كه گه‌مارۆی خستووه‌ته سه‌ر ئێران و رێگری ده‌كات كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی بێنه ئێران".
مه‌جید ره‌فیقزاده، توێژه‌ر له زانكۆی هارڤارد باوه‌ڕی وایه : " بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بتوانێت له بازاڕی نه‌وتدا به‌رامبه‌ر سعودییه و كوێت و قه‌ته‌ر راوه‌ستێت پێویستی به كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كانه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی".