چه‌ند دیمه‌نێكی بڵاونه‌كراوه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌به‌جه له كوردستان 24 ببینه
نهێنییه‌كی مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه ئاشكرا ده‌كات
K24 - كه‌ركووك:
وێنەگرێکی کەرکووكی, لە کاتی کیمابارانکردنی ھەڵەبجەدا، چەندین دیمەنی کارەساتەکە تۆمار دەکات, کوردستان ٢٤ ئەو وێنەگرە بەسەر دەکاتەوەو نھێنییەکیش لەبارەی لۆگۆی مۆنیۆمێنتی ھەڵەبجە ئاشکرا دەکات.
چەند گرتەیەکی بڵاونەکراوەی ساتی کیمابارانکردنی ھەڵەبجەش وه‌ك دیاری پێشه‌ش به کوردستان ٢٤ ده‌كات.
تەھا تەیفوور وێنەگرێکی کەرکووکییە, ئەو لە گەیاندنی دەنگی ھەڵبجەییەکان بەجیھان، رۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە، بەشێوەیەکی مەیدانی وێنەی کارەساتەکەی گرتووە و ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی تۆمارکردووە.
ئەم دیمەنانە کە بۆیەکەمجار لە شاشەی کوردستان ٢٤ بڵاو دەبێتەوە, بە کامێرای ئەم وێنەگرە کەرکوکییە تۆمارکراوە .
تەھا تەیفوور، لە بارەی لۆگۆی مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە نهێنییه‌ك دهدرێكێنت, لە رێگەی کوردستان ٢٤یشەوە داواکارییەك ئاراستەی سەرۆکی ھەرێم دەکات.
ساڵانە یادی کارەساتی ھەڵەبجە لە شار‌و شارۆچکەکانی کوردستان بەرێوە دەچێت, لەکاتی یادەکەشدا چەندین دیمەنی تۆمارکراوی ئەم وێنەگرە کەرکوکییە پەخش دەکرێت, ئەو داوا دەکات وەکوو مافێکی خۆی لە کاتی پەخشکردنیدا دیمەنەکاندا مافی ئەو نەخوورێت و ئاماژەی پێبکرێت.