ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: بەردەوام دەبین لە نێوانگیریی لە نێوان پارتی و گۆڕان
"ماڵی كوردی رێكبخرێت كەس زەفەرمان پێ نابات"
K24 - سلێمانی:
نەرمین عوسمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، ھەوڵەكان لە ئارادان بۆ ئەوەی پارتی و گۆڕان كۆببنەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وەك یەكێتی بڕیاریان داوە بەردەوام بن لە نێوانگیری كردنی پارتی و گۆڕان.
لە پهراوێزی دیداری زانكۆی ئەمریكی لە شاری سلێمانی و لە میانی بەشداری كردنی لە روماڵی تایبەتی (كورستان24) نەرمین عوسمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: "لە سەرەتاوە ھەوڵمانداوە نێوانگیری بكەین، مەرج نییە نێوان گیریەكەمان راستەوخۆ سەر بگرێت، بەڵام بەردەوام ەدەبین".
گوتیشی: "بەردەوام دەبین لەسەر ئەو پلانەی دامانناوە ئێمە یەكسان بین لە ھەموو لایەكدا، چونكە ماڵی كوردی رێك بخرێت كەس زەفەرمان پێ نابات".