وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گەیشتە ھەرێمی كوردستان
لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان تاوتوێی رەوشی سیاسی ناوچەكە دەكەن
K24 - ھەولێر:
كەمێك پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان، بڕیارە لەو سەردانەیدا بۆ ھەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆببنەوە و رەوشی سیاسی و شەڕی داعش تاوتوێ بكەن.
پەیامنێری (كوردستان24) لە ھەولێر رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا فلیپ ھاموند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی ھەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا".
بە گوێرەی زانیارییەكانی (كوردستان24) بڕیارە لەم سەردانەیدا فلیپ ھاموند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و رەوشی سیاسی ناوچەكە و شەڕی داعش و ھاوكارییە سەربازییەكان تاوتوێ دەكەن".