ئاژانسێك: بۆ داواكردنی چه‌ك شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات
جه‌بار یاوه‌ر: ئاگاداری ئه‌وه‌نین و سه‌ردانێكی له‌مجۆره له ئارادانییه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسیی ریانۆڤۆسكی رووسیی له سه‌ر زاری به‌رپرسی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له رووسیا رایگه‌یاند بۆ تاوتوێكردن و داواكردنی چه‌ك مانگیی داهاتوو شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات.
به گوێره‌ی رۆیته‌رز دوێنێش ئه‌و ئاژانسه رووسییه له كونسولخانه‌ی رووسیای له عێراق گواستووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندبوو رووسیا چه‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه و "رۆژی 14 ئه‌م مانگه ئه‌م چه‌كانه گه‌یشتوون".
ئاژانسه‌كه ئاشكرایكردووه: "چه‌كه‌كان بریتیی بووه‌ن له 5 تۆپی دژه فڕۆكه و 20 هه‌زار گوله‌ی ئه‌و جۆره چه‌كه".
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌وه ماڵپه‌ڕی كوردستان24 په‌یوه‌ندیی به جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد و رایگه‌یاند: "ئه‌وان ئاگاداریی ئه‌و سه‌ردانه نین و شتێكی له‌مجۆره له ئارادانییه".
سه‌باره‌ت به گه‌یشتنی یارمه‌تیی سه‌ربازیی رووسیاش بۆ هه‌رێمی كوردستان، جه‌بار یاوه‌ر بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان24 هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گوت: "ناوه ناوه رووسیا یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات".