وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی ئێزیدیی راگه‌یاند
" ئاگاداری ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی نین"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاندووه ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی ئێزیدیی دیلی لای داعشی ئازادكردووه.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق گوتوویه‌تی: "له پڕۆسهیهكدا ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی ئێزیدیی دیلی لای داعشی ئازادكردووه" بێئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئافره‌ته ئازادكراوه‌كان و ئه‌و شوێنه‌ی لێی ئازادكراون ئاشكرابكات.
لای خۆیه‌وه حوسێن كورۆ قائیدی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كاروباری رفێنراوه‌كان تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 گوت: "ئاگاداری ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق نین".
حوسێن كورۆ قائیدی گوتی: "به‌ڵام پێش نزیكه‌ی 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نووسینگه‌كه‌یان 4 ئافره‌تی ئێزیدییان له رومادی له ژێر ده‌ستی داعش ئازادكردووه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئێستا ئه‌و 4 ئافره‌ته له‌به‌غدان و هه‌واڵگریی عێراقی لێكۆڵێنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و هێشتا نهگهڕانهوتهوه لای ئه‌وان".