تورکمانەکان لە حەشدی شەعبی نائومێدبوون
داوای هاوكاری له هێزی پێشمهرگه دهكهن

K24 - كهركووك:
بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی گوندی بەشیر، تورکمانەکانی کەرکووك داوای ھاوکاری لە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان دەکەن و لە بەڵێنەکانی حەشدی شەعبی نائومێدبوونە.
ئەمە لە كاتێكدایە، حەشدی شەعبی بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنەوەی گوندی بەشیری شیعەنشین لە دەست چەكدارانی داعش، زیاتر لە حەوت ھەزار چەکداری لەباشووری کەرکووکدا جێگیرکردووە.
سەركردەیەكی بەرەی توركمانییش ئامادەیی نیشاندەدات لەکشانەوەی چەکدارەکانی حەشدی شەعبی، بۆ ئەوەی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بە ھاوكاری ھێزەكانی ھاوپەیمانان، گوندەكە لە دەست چەكدارانی داعش رزگاربكەن.
ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، به سهركردایهتی ئهمهریكا، بەڕوونی بە بەرپرسە تورکمانەکانیان گوتووە، تا حەشدی شەعبی لە بەشیر بێت، ئهوان شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو گوندە ناکەن.
تورکمانەکانیش بەردەوام دەڵێن: ئەو حەشدەی لە ناحیەی تازەیە خەڵکی ناوچەکەن و لەناوچەی دیکەوە نەھاتوون، بەڵام ئەم بیانهوانە نەیتوانیوە قەناعەت بەئەمهریکا و هێزهكانی هاوپهیمانان بھێنێت، بۆ ئەوەی ھاوکاری حەشدی شەعبی بکات لە سنووری کەرکووك.