مه‌سروور بارزانی: كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێته فاكته‌ری سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ شاندێكی باڵای تیمی كاری ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تلانتیك به سه‌رۆكایه‌تی رایان كرۆكه‌ر باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند، كاتی ئه‌وه هاتووه رۆژئاوا چاره‌سه‌ری ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه بكات، كه پێش 100ساڵ له ناوچه‌كه‌دا كراوه.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی رایگەیاند، له عێراق زۆر له بژارده‌كانی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كان تاقیكراونەتەوە، با بژارده‌ی دیكه‌ش تاقیبكرێنەوە.
هه‌روه‌ها گوتی: "كوردستانی سه‌ربه‌خۆ تاكه بژارده‌یه، كه تا ئێستا تاقینه‌كراوه‌ته‌وه و بێگومان ده‌بێته فاكته‌ری سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر ناتوانین پێكه‌وه له یه‌ك وڵات‌دا بژین، ده‌كرێ دوو دراوسێی باشی یه‌كتری بین".
گوتیشی: "ناكرێ گه‌لی كوردستان باجی هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی دیكه بدات و چاوه‌ڕێی كاتی گونجاو بكات".
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له هیچ سه‌رده‌مێكدا عێراق وڵاتێكی سه‌قامگیر نه‌بووه و گوتیشی: "ئێستا ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه شه‌ڕی داعشه، به‌ڵام ناكرێ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بكرێته بارمته‌ی ئه‌و شه‌ڕه، چونكه گرنگه ئه‌م ریفراندۆمه ئه‌نجام بدرێ بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كورد چی ده‌وێ".
مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پێویسته كاتی هاتووه گوێ له گه‌لی كوردستانیش بگێڕدرێ داواكارییه‌كانی چین.
تیمی كار له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تلانتیك له 25 پسپۆر و شاره‌زا پێكهاتووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئایندهی عێراق.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)