یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی پێشووی ئه‌مریكا ستایشی پێشمه‌رگه ده‌كات
"پێموایه ده‌بێت راسته‌وخۆ چه‌ك به پێشمه‌رگه بدرێت"
K24 – هه‌ولێر:
دۆڤ زایكەم یاریدەدەری وەزیری بەرگريی پێشووی ئەمریكا ستایشی پێشمه‌رگه‌ی كرد و رایگەیاند, ھێزەكانی پێشمەرگە باشترین كاریانكردووە.
زایكەم گوتی: "ئەوەی پێشمەرگە دەیكات شتێكی ناوازه‌یه، پێشمه‌رگه به‌رگری له خاكه‌كه‌ی ده‌كات".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌یكات به فڕۆكه‌ش ناكرێت، ئه‌وان پشت ئه‌ستوورن به توانای خۆیان رێگرییان كرد داعش به‌ره‌و هه‌رێم بێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "پێشمه‌رگه توانیویانه به‌رگری له كه‌ركووك بكه‌ن، پێشمه‌رگه ناوبانگیی زۆرباشی له ئه‌مریكا هه‌یه".
زیاتر گوتی: "پێموایه ده‌بێت راسته‌وخۆ چه‌ك به پێشمه‌رگه بدرێت، ئه‌وه‌ی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م ئه‌مه ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا وه‌ك یه‌ك عێراق سه‌یری ناوچه‌كه ده‌كات".
ئه‌وه‌شی گوت: "پێموایه ده‌بێت راسته‌وخۆ چه‌ك به پێشمه‌رگه بدرێت".