یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی پێشووی ئه‌مریكا ستایشی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

"پێموایه‌ ده‌بێت راسته‌وخۆ چه‌ك به‌ پێشمه‌رگه‌ بدرێت"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/65e8d833-d3e9-44c9-9efd-cb6b85f50442/doV%20ZAEKAM.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

دۆڤ زایكەم  یاریدەدەری وەزیری بەرگريی پێشووی ئەمریكا ستایشی پێشمه‌رگه‌ی كرد و رایگەیاند, ھێزەكانی پێشمەرگە باشترین كاریانكردووە.

زایكەم گوتی: "ئەوەی پێشمەرگە دەیكات شتێكی ناوازه‌یه‌، پێشمه‌رگه‌ به‌رگری له‌ خاكه‌كه‌ی ده‌كات".

گوتیشی: "ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌یكات به‌ فڕۆكه‌ش ناكرێت، ئه‌وان پشت ئه‌ستوورن به‌ توانای خۆیان رێگرییان كرد داعش به‌ره‌و هه‌رێم بێت".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ به‌رگری له‌ كه‌ركووك بكه‌ن، پێشمه‌رگه‌ ناوبانگیی زۆرباشی له‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌".

زیاتر گوتی: "پێموایه‌ ده‌بێت راسته‌وخۆ چه‌ك به‌ پێشمه‌رگه‌ بدرێت، ئه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌ له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مریكا وه‌ك یه‌ك عێراق سه‌یری ناوچه‌كه‌ ده‌كات".   

ئه‌وه‌شی گوت: "پێموایه‌ ده‌بێت راسته‌وخۆ چه‌ك به‌ پێشمه‌رگه‌ بدرێت".