ئه‌نجامی یارییه‌كانی دوا گه‌ڕی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی نایابی فاستلینكی كوردستان
ناسنامه‌ی یانه‌یه‌كی دیكه‌ی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی كورستان ئاشكرابوو
كه‌مێك به‌ر له ئێستا ركابه‌رییه‌كانی دوا گه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی فاستلینكی كوردستان كۆتاییان هات و به‌فه‌رمی هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و زاخۆ گه‌یشتنه قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه.
له كه‌لار یانه‌ی شێروانه میوانداری هه‌ولێری كرد و یارییه‌كه‌ی نێوانیان به به‌رامبه‌ر بوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، هه‌ولێر له گه‌ڕی رابردووه‌وه گه‌یشتنی به قۆناخی داهاتوو یه‌كلا كردبووه‌وه ، به‌م ئه‌نجامه‌ش خاڵه‌كانی بۆ 20 خاڵ به‌رزكرده‌وه.
له‌یارییه‌كی دیكه‌دا له شاری زاخۆ یانه‌ی زاخۆ میوانداری زێره‌ڤانی كرد و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام برده‌وه، به‌م گۆڵه‌ش زاخۆ بێ گوێدانه ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه خاڵه‌كانی بۆ 19 خاڵ به‌رزكرده‌وه و به پله‌ی دووه‌م گه‌یشته چوارگۆشه‌ی زێڕین.
هه‌رچی یانه‌ی ئاراراته له پیرمام میوانداری هه‌ندرێنی كرد و یارییه‌كه‌شی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ برده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بردنه‌وه‌ی زاخۆ ئارارات هیچ سوودێكی له ئه‌نجامه‌كه نه‌بینی و ته‌نیا مانه‌وه‌ی له خولی نایاب پێ‌بڕا، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن هاوشانی سۆلاڤ به‌دبه‌ختترینی ئه‌م وه‌رزه بوون و له‌پێناو مانه‌وه یارییه‌كانی پاشكۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.