ئێف بی ئای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ داعشه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌كات
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش بكات، كه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، له ناوچەی شنگال ده‌ستگیركرا.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌قی دانپێدانانه‌كانی چه‌كدارێكی ئه‌مه‌ریكی داعش، له كوردستان24، له میدیا جیهانییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پۆلیسی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا (FBI)، رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كداره ئه‌مه‌ریكییه‌ی داعش ده‌ستپێكردووه، كه ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ره.
محه‌مه‌د جه‌مال خوهیس، ته‌مه‌ن 26 ساڵ، رۆژی 14ی ئادار/ مارس، له‌و كاته‌ی ده‌یه‌ویست خۆی بگه‌یه‌نێته توركیا و ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعش به‌جێبهێڵێت، له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستگیركرا.