نێچرڤان بارزانی: كەرتی گەشتیاری دەكەینە دەروازەیەكی دیكەی بەھێزبوونی ژێرخانی ئابووریی
كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشتیاری لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت
K24 - ھەولێر:
كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشتیاری لە ھەولێر بە بەشداری 500 كۆمپانیا دەستی پێكرد، بە بۆنەی كردنەوەی كۆنفرانسەكە سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، كەرتی گەشتیاری دەكەینە دەروازەیەكی دیكەی بەھێزبوونی ژێرخانی ئابووری ھەرێمی كوردستان.
لە گوتارێكدا لە مەراسیمی دەست پێكردنی كۆنفرانسی نیودەوڵەتی گەشتیاری نێچرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "كەرتی گەشتیاری دەكەینە دەروازەیەكی دیكەی بەھێزبوونی ژێرخانی ئابووری ھەرێمی كوردستان، گرینگیدان بە كەرتی گەشتیاری پەرەپێدانە بە لایەنی رۆشنبیری گەشتیاری".
لە بەشێكی دیكەی گوتارەكەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی:كار دەكەین بۆ ئەوەی كەرتی گەشتیاری جێگای نەوت بگرێتەوە، داوا لە وەبەرھێنەران و كۆمپانیاكان دەكەم گرینگی بە بوژانەوەی كەرتی گەشتیاری بدەن".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد: "ھەرێمی كوردستان لە رووی گەشتیارییەوە ھەڵكەوتەیەكی گونجاو و سروشتێكی جوانی ھەیەو خەڵكی میوان دۆستی ھەرێمی كوردستان كاریگەری لەسەر ھاتنی گەشتیار ھەیە بۆ ھەرێمی كوردستان".