نۆرم كۆڵمان: پێویستە ئەمریكا راستەوخۆ چەك بۆ پێشمەرگە بنێرێت

" پێموایە مایەی شەرمەزارییە کە ئێمە ھێشتا پەبەندین بەوەی ھاوکاری سەربازی لە رێگای بەغداوە بۆ کوردستان دەنێرین"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5e8290f4-91eb-4bd5-9073-643a35eb298a/Senatori%20Amriki%20Kurds.ism/manifest

 

K24 – ھەولێر:

نۆرم کۆڵمان، سیناتۆری پێشووی ئەمریکا و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ (كوردستان 24) رایگەیاند، پێویستە ئەمریكا راستەوخۆ چەك بۆ پێشمەرگە بنێرێت.

نۆرم كۆڵمان، دەڵێت: "پەیوەندییەکانی ئەمریکا و کوردستان، پەیوەندیی گرنگن، لەبەرئەوەی ئێستا کورد لە سەنگەری پێشەوەیە لە دژی داعش و ئەوان بەرپرسیارێتی یەکەمی ئەو جەنگەیان لەئەستۆ گرتووە، دەبێت ئێمە ھەموو توانامان بخەینەگەڕ لەپێناو ھاوکاریکردنیان، بەڵام ئێمە ئەو کارەمان نەکردووە، پێویستە ئەمریکا بەراستەوخۆ چەک بۆ کورد بنێرێت تا پێشمەرگە بتوانێت رووبەڕووی داعش ببێتەوە، بۆیە پێموایە مایەی شەرمەزارییە کە ئێمە ھێشتا پەبەندین بەوەی ھاوکاری سەربازی لە رێگای بەغداوە بۆ کوردستان دەنێرین".

لە ساڵی 2014  تا ئێستا ھێزەی پێشمەرگەی كوردستان رووبەڕوو داعش وەستاوەتەوە، زۆربەی سەركردەكانی جیھانی باس لەوەدەكەن پێشمەرگە بە نوێنەرایەتی ھەموو جیھان شەڕی داعش دەكات، بەڵام تا ئێستا زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریكا بەشێوەیەكی راستەوخۆچەكیان بۆ ھێزەكانی پێشمەرگە نەناردووە.