لۆكاكۆ باشترین هێرشبه‌ری جیهان دیاریی ده‌كات
پێیوایه ته‌نیا یه‌ك یاریزان شایسته‌ی نمره‌ی 10 له 10ـه‌یه
K24 ـ هه‌ولێر
ڕۆمیۆ لۆكاكۆ یاریزانی به‌لژیكی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن كه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی له پرێمه‌ر لیگ پێشكه‌ش كردووه و 18 گۆڵی تۆمار كردووه، له لێدوانێكدا باس له باشترین هێرشبه‌ری مێژوو ده‌كات.
لۆكاكۆی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یلی بریتانیادا بڵاو كرایه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ته‌نیا یه‌ك یاریزان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه نمره‌ی 10 له 10ـی بده‌یتێ، ئه‌ویش رۆناڵدۆی برازیلییه.
لۆكاكۆ له باره‌ی خۆشییه‌وه ده‌ڵێت: من خۆم به شایسته‌ی نمره 8 تا 9 داده‌نێم، چونكه ئه‌م وه‌رزه ده‌رفه‌تی گۆڵتۆماركردنی زۆرم له‌ده‌ستدا.
لۆكاكۆ یه‌كێك له‌و هێرشبه‌رانه‌ی ئه‌م وه‌رزه ئازار و خه‌مێكی زۆری به یانه‌ی چێڵسی پێشووی چه‌شت، ئه‌و له 2012 په‌یوه‌ندی به چێڵسییه‌وه كرد، به‌ڵام هیچ كاتێك وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كی پشتیان پێ نه‌ده‌به‌ست و به‌شێوه‌ی خواستن دایانه ئیڤه‌رتۆن و دواتر به یه‌كجاری به ئه‌وانیان فرۆشت، ئێستایش باشترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كات.