60 ھەزار گەشتیار بۆ نەورۆز لە كرماشانن
بە مەبەستی پێشوازیکردن لە گەشتیاران جگە لە هوتێلەکانی ئەو شارە، ژمارەیەکی زۆری قوتابخانەکان بۆ حەسانەوەی گەشتیاران ئامادە کراون.
K24 – ھەولێر:
بەڕێوەبەری پێوندییە گشتییەکانی ئیدارەی گەشتیاریی پارێزگای کرمانشان رایگەیاند، زیاتر لە 60هەزار گەشتیاری بۆ نەورۆز گەیشتوونەتە ئەو شارە.
مەهدی خاڵوەندی، بە ئاژانسی مێهری راگەیاند: لە ماوەی دوورۆژی بەرلە جەژنی نەورۆز، زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار لە کرماشان بە شێوەکی کاتی نیشتەجێ کراون.
هەفتەی رابردو،و بەرپرسانی کرماشان رایانگەیاند: بە مەبەستی پێشوازیکردن لە گەشتیاران جگە لە هوتێلەکانی ئەو شارە، ژمارەیەکی زۆری قوتابخانەکان بۆ حەسانەوەی گەشتیاران ئامادە کراون.
جەژنی نەورۆزی ئەمساڵی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما و سۆڵە.
لە کاتێکدا دانیشتووانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شار و گوندەکان بە کردنەوەی ئاگر و سازکردنی هەڵپەركێی کوردی پێشوازیی نەورۆز دەکەن، گەشتیارانی شوێنەکانی دیکەی ئێران بە مەبەستی سەردانی شوێنە مێژووییەکان و سروشتی جوانی کرماشان و هەروامان سەردانی ئەو پارێزگایە دەکەن لە رۆژھەڵاتی كوردستان.