60 ھەزار گەشتیار بۆ نەورۆز لە كرماشانن

بە مەبەستی پێشوازیکردن لە گەشتیاران جگە لە هوتێلەکانی ئەو شارە، ژمارەیەکی زۆری قوتابخانەکان بۆ حەسانەوەی گەشتیاران ئامادە کراون.

K24 – ھەولێر:

بەڕێوەبەری پێوندییە گشتییەکانی ئیدارەی گەشتیاریی  پارێزگای کرمانشان رایگەیاند، زیاتر لە  60هەزار گەشتیاری بۆ نەورۆز گەیشتوونەتە ئەو شارە.

مەهدی خاڵوەندی، بە ئاژانسی مێهری راگەیاند: لە ماوەی دوورۆژی بەرلە جەژنی نەورۆز، زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار لە کرماشان بە شێوەکی کاتی نیشتەجێ کراون.

هەفتەی رابردو،و بەرپرسانی کرماشان رایانگەیاند: بە مەبەستی پێشوازیکردن لە گەشتیاران جگە لە هوتێلەکانی ئەو شارە، ژمارەیەکی زۆری قوتابخانەکان بۆ حەسانەوەی گەشتیاران ئامادە کراون.

جەژنی نەورۆزی ئەمساڵی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما و سۆڵە.

لە کاتێکدا دانیشتووانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شار و گوندەکان بە کردنەوەی ئاگر و سازکردنی هەڵپەركێی کوردی پێشوازیی نەورۆز دەکەن، گەشتیارانی شوێنەکانی دیکەی ئێران بە مەبەستی سەردانی شوێنە مێژووییەکان و سروشتی جوانی کرماشان و هەروامان سەردانی ئەو پارێزگایە دەکەن لە رۆژھەڵاتی كوردستان.