رووسیا ھۆشداری دەداتە ئەمریكا

"رووسیا تاك لایەنانە ھێز لە دژی ئەو لایەنانە بەكاردێنێت كە ئاگربەستیان پێشێلكردووە"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/30dab4d0-715d-4e6c-b3bb-69b3f80c6edd/russia-Agrbast.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

رووسیا ھۆشداری دەداتە ئەمریكا  لەوەی گەر ئەمریكا وەڵامی داواكەیان نەداتەوە، ئەوا رووسیا تاك لایەنانە ھێز لە دژی ئەو لایەنانە بەكاردێنێت كە ئاگربەستیان پێشێلكردووە لە سووریا.

سێرگی رودسكۆی، سوپاسالار و سەرۆكی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای رووسیا، دەڵێت: " ئێمە لە 5 ئادار وێنەیەكی ڕێككەوتنامەكانمان دایە ئەمریكا و لە پێشێلكارییەكانی ئاگربەست ئاگادارمان كردنەوە، رووسیا پێشنیاری كرد ھەردوولا ئەمریكا و ڕووسیا لە رێگەی ژمارەیەك شارەزاوە تاوتوێی دۆخی ئاگربەست لە سووریا بكرێت، دانیشتنەكە لە 18 ئادار لە عومان ئەنجامدرا، بەڵام ئەنجامێكی وای نەبوو لەبەر نەبوونی ئامادەباشی لەلایەن ئەمریكاوە لەسەر ئەمجۆرە ئاخاوتنانە و نەگەیشتنە رێككەوتن لەسەر پێشنیارەكە".

سێرگی رودسكۆی دەشڵێت: "گەر ئەمریكا كاردانەوە و وەڵامی نەبێت، ئەوە لە ئەمڕۆوە رووسیا تاكلایەنانە خاڵەكانی رێككەوتنەكە جێبەجێدەكات و كاردانەوەی دەبێت لە دژی ئەوانەی ئاگربەست پێشێل دەكەن، بەڵام ھیچ ھێزێك لە دژی ھاوڵاتییان و گرووپە ئاشتی خوازەكان بەكارناھێنین". 

لە 27  شوباتی ئەمساڵ ئاگربەست لە سووریا راگەیندرا، ھەموو ھێزەكانی سووریا دەگرێتەوە، جگە لە داعش و بەرەی نوسڕە.