سامی خزێره هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی له‌سه‌ره
ناوبژیوانی به گه‌مژه وه‌سف كردووه
K24 ـ هه‌ولێر
لەوانەیە سامی خزێرە بۆ ماوەی دوو یاریی لە سێریا ئەی سڕ بکرێت.
لە دێربی تۆریندا، کە یۆڤێنتۆس لە تۆرینۆی بردەوە، چەند خولەکێک بەر لە تەواوبوونی یارییەکە، سامی خزێرە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و بەپێی سەرچاوەی میدیاکانی ئیتاڵیا، ئەو یاریزانە ئەڵمانییە بە ناوبژیوانی یارییەکەی راگەیاندووە، پیاوی گەمژە.
پێشبینی دەکرێت خزێرە بۆ دوو یاریی سڕ بکرێت، بەمەش ناتوانێت بەرامبەر ئیمپۆلی و میلان یاریی بکات.