دوێنێ هێزێكی مه‌شقپێكراوی پێشمه‌رگه گه‌یشته خورماتوو
له ماوه‌كانی رابردوو ره‌وشی خورماتوو ناجێگیربوو
K24 – هه‌ولێر:
دوێنێ هێزێكی مه‌شقپێكراوی پێشمه‌رگه گه‌یشته خورماتوو، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی بارودۆخی ئه‌منیی قهزاكی بكات.
ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه له چه‌ند شوێنێكی قه‌زای خورماتوو جێگیركراوه.
له ماوه‌كانی رابردوو ره‌وشی قه‌زای خورماتوو ناجێگیربوو و ئاڵۆزیی له نێوان حه‌شدی شه‌عبیی و پێشمه‌رگه و هاووڵاتیانی كوردی قه‌زاكه روویدا.
به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌وه چه‌ندین هاووڵاتیانی كوردی شاره‌كه زیانی گیانی و ماددیان به‌ركه‌وت.
دوای هاتنی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه، هێمن ده‌لۆ په‌یامنێری كوردستان24 له خورماتوو ره‌وشی خورماتوو ده‌خاته‌ڕوو.