دوێنێ هێزێكی مه‌شقپێكراوی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشته‌ خورماتوو

له‌ ماوه‌كانی رابردوو ره‌وشی خورماتوو ناجێگیربوو

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/41e61e40-0c4a-4809-8d63-172a6093b1cb/duz.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

دوێنێ هێزێكی مه‌شقپێكراوی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشته‌ خورماتوو، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی بارودۆخی ئه‌منیی قه‌زاكی بكات.

ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی قه‌زای خورماتوو جێگیركراوه‌.

له‌ ماوه‌كانی رابردوو ره‌وشی قه‌زای خورماتوو ناجێگیربوو و ئاڵۆزیی له‌ نێوان حه‌شدی شه‌عبیی و پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتیانی كوردی قه‌زاكه‌ روویدا.

به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌وه‌ چه‌ندین هاووڵاتیانی كوردی شاره‌كه‌ زیانی گیانی و ماددیان به‌ركه‌وت.

دوای هاتنی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌، هێمن ده‌لۆ په‌یامنێری كوردستان24 له‌ خورماتوو ره‌وشی خورماتوو‌ ده‌خاته‌ڕوو.