لاڤرۆڤ: بڕیاری ئاگربه‌ست له سووریا ئه‌رێنی بووه
K24 - ھەولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگەیاند، پێویستە ئه‌مه‌ریكا و رووسیا هه‌وڵی زیاتر بۆ په‌ره‌پێدانی ئاگربه‌ست له سووریا بگرنەبەر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بڕیاری ئاگربەست لە سووریا ئەرێنی بووە.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوتا ئیتاڵییه‌كه‌ی پاولۆ جێنتیلۆنی، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: "پێویستە ئەمریكا و رووسیا وەك دوو لایەنی سەرەكی بەردەوام بن لە پەرەپێدانی ئاگربەست لە سووریا".
گوتیشی: "ئێمە قسەمان لەسەر ئەو پێشوەچوونە ئەرێنە كرد كە سەبارەت بە ئاگربەست ھاتوەتە كایەوە، ھەروەھا باسمان لەوەكردووە دەبێ ھاوكاری زۆر بگات بە ھەموو ھاوڵاتیە سوورییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی وڵاتەكەدا".
لاڤرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "پێویستە ھەموو لایەنەكانی سووریا بەشداری لە كۆبوونەوەی جنێڤ بكەن، ھەوڵوێستی ئێمە ھاوبەشە لەو بڕیارانەی ئەنجوومەنی ئاسایش گرتووەیەتیەبەر بۆ یەكلای كردنەوەی تەنگژەی سووریا".