بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی: كورد متمانەپێكراوترین ھاوپەیمانی ئەمریكایە
"کورد متمانەپێکتراوترین ھاوپەیمانی ئەمریکایە لە ناوچەکە"
K24 – ھەولێر:
مایکڵ ھەیدن، بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای ناوەندی ھەواڵگری ئەمریکا (سی ئای ئەی)، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ(كوردستان 24) لە واشنتنەوە، داوا لە ئیدارەی ئۆباما دەکات پەیوەندییەکی بەھێزتر و تۆکمەتری لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەبێت، چونکە ھەروەکو خۆی دەڵێ، کورد متمانەپێکتراوترین ھاوپەیمانی ئەمریکایە لە ناوچەکە.
مایكڵ ھایدن دەشڵێت: "ھەرێمی کوردستان لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا توانیوویەتی بەشێوەیەکی باش پێشبکەوێت، بۆیە پێموایە ئەوە ھەنگاوێکی زیرەکانە دەبێت ئەگەر ئەمریکا پەیوەندییەکانی قوڵتر بکاتەوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی کە ھەمان بەھایان بۆ ژیان ھەیە، دەیانەوێت ھاوپەیمانی ئەمریکا بن و ھێزێکیشیان ھەیە کاتێک شەڕ ھەبێت دەتوانی پشتیان پێ ببەستیت".
مایكڵ ھایدن: لە ساڵی 2006 تا 2009 بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری ئەمریكا (سی ئای ئەی) بوو.