شنایدەر لە هەڵبژاردەی هۆڵەندا دوورخرایەوە
بەهۆی پێکانەوە
K24- هەولێر
وێسلی شنایدەر بەهۆی پێکانەوە لە هەڵبژاردەی هۆڵەندا دوورخرایەوە.
شەوی رابردوو لە یاریی نێوان هۆڵەندا و فەرەنسا، کە کەڵەشێرەکان بە ئەنجامی 3-2 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، شنایدەر لە نیوەی یەکەم تووشی پێکان بوو و یارییەکەی پێ تەواونەکرا، ناچار بوو یاریگە بەجێبهێڵێت و ریچێدلی بیزۆری یاریزانی گەلاتەسەرای تورکی شوێنی گرتەوە.
شنایدەر بەهۆی ئەو پێکانەوە لە ریزی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بۆ یاریی بەرامبەر ئینگڵاند دوورخرایەوە، کە دوو ساڵ و نیوە ئەو یاریزانە هۆڵەندییە تووشی هیچ پێکانێک نەبووە.
یاریزانەکەی گەلاتەسەرای تورکی لەبارەی پێکانەکەیەوە دەڵێت 'بەڕاستی زۆر خەمبارم کە ناتوانم بەشداریی یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەم بکەم، ئەمە دوو ساڵ و نیوە پێکان وازی لە من هێناوە، بەڵام ئەمجارەیان زۆر خەمباری کردم'.