ئه‌مریكا و سعودییه ئه‌نجوومه‌نێك بۆ به‌ره‌نگاربووه‌وه‌ی تیرۆر پێكدێنن
له ئهنجوومهنهكهدا وه‌زیرانی به‌رگری رۆڵیان ده‌بێت و ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش هه‌ماهه‌نگی و رێكخستنی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌بێت
K24 -ھەولێر:
ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شازاده محه‌مه‌د سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز وه‌زیری به‌رگری سعودیه رێككه‌وتوون،
له سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مریكی و كه‌نداو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئاشتن كارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمریكا و سعودییە ئەنجوومەنی بەرەنگاربوونەوەی پێكدێنن، له ئهنجوومهنهكهدا وه‌زیرانی به‌رگری رۆڵیان ده‌بێت و ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش هه‌ماهه‌نگی و رێكخستنی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌بێت.
ئاشتن كارتەر، راشیگه‌یاند، مانگی داهاتوو، ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مریكی و كه‌نداو یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له ریازی پایتەختی سعودییە ده‌بێت.
تا ئێستا وڵاتانی كەنداو و سعدییە لەمبارەوە، ھیچ راگەیندراوێك و لێدوانێكی رۆژنامەوانیان نەداوە.