ئۆباما به‌ڵێنێك به‌ جیهان ده‌دات

تا داعش بمێنێت مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8582817c-f321-46e4-b2f7-337408bee7b4/Obama%20ISIS.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بارك ئۆباما باس لە مەترسییەكانی رێكخراوی داعش دەكات و دەڵێت : رووداوەكانی چەند رۆژەی رابردوو نیشانیان داین كە داعش تا بەتەواوی لەناو نەچێت مەترسییە لەسەر جیھان، بۆیە لەمەودوا ھەڵمەتە سەربازیی و ھەواڵگیرییەكانمان بۆسەر داعش چڕتر دەكەینەوە و بەڵێن دەدەین داعش لە ھەموو جیھان بەیەكجاری لە رەگ و ڕیشەوە دەربھێنین.

باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا لە وتاری ئەم ھەفتەی تەرخانكرد بۆ شەری دژی داعش و رێكارەكانی لەناوبردنی ئەو رێكخراوە. بەبۆنەی رووداوەكانی چەند رۆژ رابردووی برۆكسل سەرەرای ئیدانە كردن و ھاوخەمی بۆ خەڵكی بەلجیكا رایگەیاند ھەڵمەتە سەربازی و ھەواڵگرییەكانمان لە دژ داعش چر دەكەینەوە. بەڵێنی ریشەكێشكردنی یەكجاری داعشیدا لە ھەموو جیھان.

ئۆباما گوتی: "ئەم ھەفتەیە ھەموومان دڵمان لای خەڵكی بەلجیكایە. دوێنێ زانیمان كە ٢ ھاوڵاتی ئەمریكیش لەناو كوژراوەكاندان و ١٤ ھاوڵاتی دیكەی ئەمریكیش بریندار بوون. ھەربۆیە زیاتر و فراوانتر لە جاران بەردەوام دەبین لە ریشە كێشكردنی داعش. ئەم ھەفتەیە یەكێك لە سەركردەدیارەكانی داعشمان لەناوبردووە. بەردەوامیش دەبین لە ھێرشە ئاسمانیەكانمان و ھاوكاریكردنی ھێزە عێراقی و سورییەكان، ئەوانەی شەری داعش دەكەن. بە ھاوكاریكردنی ھێزە عێراقیەكان توانیومانە لەسەدا ٤٠ی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسڵاتی داعشدا بوون پاك بكەینەوە. ئێستا لە ھاوكاریكردنی ھێزە عێراقیەكان بەردەوامین بۆ فشار خستنە سەر موسڵ".

ئەم وتانەی باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا لەكاتێكدایە تەنھا ٨ مانگی ماوە لە سەرۆكایەتی ئەمریكادا یەكێك لەو كێشانەی كە نایەوێت بە چارەسەر نەكروای بۆ سەرۆكی داھاتووی ئەمریكا بەجێ بھێڵت داعشە.

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد دەزگا ھەواڵگرییەكانی وڵاتەكەی راسپاردووە چالاكییە ھەواڵگرییەكانیان چرتر بكەنەوە بۆ زیاتر فشار خستنە سەر داعش و كردنە ئامانجی زیاتری سەركردە و شوێنە گرنگەكانی ئەو رێكخراوە.

ئۆباما به‌ڵێنیدا به‌رده‌وام بن له‌ شه‌ڕی دژی داعش و گوتی: "لە ھێرش كردنە سەر داعش راناوەستین ھەتا ھیچ شوێنێكی ئارامیان بۆ نەھێڵینەوە. چالاكی و ھاوكارییە ھەواڵگرییەكانمان زیاتر دەكەین بۆ ھاوپەیمانەكانمان بۆ ئەوەی جموجوڵەكانی داعش راگرین. داعش بووەتە ھەرەشە بۆ ھەموو جیھان. ھەربۆیە ئەو ھەڵمەتە جیھانیەی دەستمان پێكردووە كاریگەرتر دەبێت بۆ لەناوبردنی داعش. ھەفتەی داھاتوو بەدەیان سەركردەی جیھان دێنە واسشنتۆن بۆ قسە كردن لەسەر ئاسایشی ئەتۆمی جیھان. ئەو دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ پێداڤوونەوە بە ھەوڵە ھاوبەشەكانماندا بۆ رووبەرووبونەوەی داعش. بۆیە دەڵێم ئێمە سەردەكەوین و تیرۆریستان لەناودەچن".

سەرۆكی ئەمریكا داوایكرد جیھان لەبەرامبەر ھەڕەشەكانی داعشدا یەكبگرن و باوەریان بەخۆیان بێت. بەڵێنیشدا لە ماوەی سەرۆكیەتیدا لەناوبردنی داعش بكاتە كاری لە پێشینەی ھەڵمەتە سەربازی و ھەواڵگری و دیبلۆماسیەكانی.