دەیڤد كامیرۆن: دوا لە بەریتانییەكان دەكات رووبەڕووی تیرۆر ببنەوە
"نابێت ئێمەلە تیرۆر بترسین بەڵكو دەبێت دەست لەناودەست رووبەڕووی رەگی تیرۆریزم ببینەوە و بەرگری لە بەھا پیرۆزەکانی ژیان بکەین"
K24 – ھەولێر:
دەیڤد کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بەبۆنەی جەژنی "قیامە" مەسیحییەکان، گوتارێکی بۆ گەلەکەیدا و تیایدا داوای لە بەریتانییەکان کرد کە بەھەموو توانایەکیانەوە رووبەڕووی ھەڕەشەی تیرۆر ببنەوە.
دەیڤید كامیرۆن لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا دەڵێت: "پێویستە ھەموومان، سەر بە ھەر ئایینێک بین، پێکەوە رووبەڕووی تیرۆر ببینەوە، کە دەیانەوێت ژیانمان لێ تاڵ بکەن، ھەروەکو چۆن ھەفتەی رابردوو ژیانی بڕۆکسلیان تێکدا".
ھاوكات كامیڕۆن دەشڵێت: "نابێت ئێمەلە تیرۆر بترسین بەڵكو دەبێت دەست لەناودەست رووبەڕووی رەگی تیرۆریزم ببینەوە و بەرگری لە بەھا پیرۆزەکانی ژیان بکەین".
لە دوای ھێرەشكانی پاریس لە فەرەنسا بەریتانیا رێوشوێنە ئەمنیەكانی توند و تۆڵكردووە، بە تایبەت لەو ناوچە جوو نشیینەكان لە بەریتانیا.
ھەروەھا بەریتانیا ئەندامی سەرەكی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییە بە سەرۆكایەتی ئەمریكا دژ بە داعش.