ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه: له سنووری ناحیه‌ی سه‌عدییه داعش جمووجۆڵی هه‌یه
"حه‌شدی شه‌عبیی و سوپای عێراق رێگرن كه پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچه‌یه كۆنتڕۆڵبكات"
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش له سنووری ناحیه‌ی سه‌عدییه جمووجۆڵیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه، ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت حه‌شدی شه‌عبیی و سوپای عێراق رێگرن پێشمه‌رگه باره‌گا بباته ئه‌و ناوچه‌یه و ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵبكات.
مقه‌دده‌م عه‌تا فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 136 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كوردستان24 گوتی: "دیاره شانه نوستووه‌كانیان ماون له هه‌ندێك ناوچه وه‌كو ناوچه‌كانی نه‌دا و كانی ماسی له سنووری ناحیه‌ی سه‌عدییه و ده‌كه‌وێته سه‌ر قه‌زای مه‌نده‌لی".
مقه‌دده‌م عه‌تا گوتیشی: "ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ردا نییه و حه‌شدی شه‌عبیی و سوپای عێراق كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچه‌ی به ئه‌ستۆگرتووه".
فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 136 پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی گوت: "حه‌شدی شه‌عبیی و سوپای عێراق نایه‌ڵن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه باره‌گاكانی بباته ئه‌وێ و ئه‌و ناوچه‌یه كۆنتڕۆڵبكات".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "دوێنێ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه له ناوچه‌ی كوباشی عه‌میدی میحوه‌ره‌كه‌ی شه‌هید بوو و جێگری میحوه‌ره‌كه‌ش برینداربووه"
روونیشیكرده‌وه: "له‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌ست ده‌كرێت ئه‌و بۆشاییه‌ی دروستبووه، حه‌شدی شه‌عبیی و سوپای عێراق ئه‌و بۆشاییه‌یان دروستكردووه، كه شانه مردووه‌كانی داعش له‌و ناوچه‌یه ده‌توانن جمووجۆڵیان هه‌بێت".
لاى خۆیه‌وه سمایل که‌ریم شارەزای بوارى سەربازيی بۆ كوردستان 24 گوتی: "داعش له رووی سه‌ربازییه‌وه ده‌توانین بڵێین لاوازبووه، به‌ڵام له رووی فیكر و له رووی هزره‌وه، شانه نوستووه‌كانیان جارێ وه‌كو خۆی ده‌توانین بڵێین ماوه".
سمایل كه‌ریم گوتیشی: "ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه ئاگادار بێت به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌م هێزانه نه‌رووخاون، دوورنییه جارێكی تر زیندووبنه‌وه، هێزێك كۆبكه‌نه‌وه".
په‌یامنێر: هه‌رێم جاف