چاڤی هێرناندێز به‌راوردی نێوان مێسی و كریستیانۆ ده‌كات
پێیوایه لیۆ له كریس زیره‌كتره
K24 ـ هه‌ولێر
چاڤی هێرنادێز، جه‌نگاوه‌ری دێرینی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا و ئێستای یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری له لێدوانێكدا به‌راوردی نێوان مێسی و كریستیانۆ ده‌كات.
چاڤی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی Sunـی به‌ریتانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات مێسی له رووی توانای جه‌سته‌یی و زیره‌كیش له كریستیانۆ باشتره.
چاڤی ده‌شڵێت: راسته كریستیانۆ جه‌سته‌یه‌كی پته‌و و به‌هێزی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا مێسی به‌هێزتره و له جیهانیش بێ ڕكابه‌ره.
چاڤی هێرناندێزی ته‌مه‌ن 36 ساڵان له ته‌مه‌نی 11 ساڵییه‌وه پێوه‌ندی به ئاكادیمیای لاماسیای یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، دوای 24 ساڵ مانه‌وه له یانه‌ی بلاوگرانا، هاوینی ڕابردوو ڕیزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی بۆ خولی قه‌ته‌ری جێهیشت، ڕۆژنامه‌ی ماركایش له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی ئه‌فسانه‌ی به چاڤی به‌خشی و پێشتریش هه‌ریه‌ك له ڕائول گۆنزالێز، ئیكه‌ر كاسیاسیش ئه‌م خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرتووه.