جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی رووسیا: ده‌بێت كورد به‌شداربێت له دیاریكردنی چاره‌نووسی ناوچه‌كه
"پێویسته پێگه و هه‌ڵوێستی كورد له‌به‌رچاو بگیرێت"
K24 – هه‌ولێر:
سێرگێی ڤلادیمێرەڤیچ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی روسیا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند له پای هه‌وڵ و تێكۆشانیان له جه‌نگی دژی تیرۆردا پێویسته پێگه و هه‌ڵوێستی كورد له‌به‌رچاوبگیرێت.
سێرگی ڤلادیمێرهڤیچ گوتی: "لەپای تێکۆشان و ھەوڵی جوامێرانەیان لە جەنگی دژە تیرۆردا پێویستە پێگەو ھەڵوێستی کورد لەبەرچاو بگیرێت".
ڤلادیمیرهڤیچ گوتیشی: "لەپەیوەند بە جوگرافیای داھاتووی عێراق و سووریا‌و رۆژھەڵاتی ناوین، ھاوکات دەبێت مافی شایانی خۆیان پێبدرێت".
ئه‌وه‌شی گوت: "دەبینین دەیان ملیۆن کورد تێدەکۆشن بۆ ئەوەی پێگەو دەنگیان لەپەیوەست بە داھاتووی رۆژھەڵاتی ناوین سەنگی ھەبێت و بەشداربن لەدیاریکردنی چارەنووسی ناوچەکەدا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ھەڵبەتە ئەم پرسە پێویست دەکات کە ھەماھەنگ لەتەک ھێزە ناوچەیی و ئەگەر پێویست بکات نێونەتەوەییەکان بڕیاری لەسەر بدرێت، تا پرسەکە بەشێوەیەکی سەرتاپاگیر بگاتە ئەنجام نەوەک بەتەنھا لە سوریا یان عێراق یان تورکیا جیا جیا یەکلاببێتەوە".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی رووسیا ئاشكراشیكرد: "خۆ ئەگەر کورد داواى بەشداری رووسیا بکات لەم رووەوە ئەوا بێ‌شک بەدەم داواکەیانەوە دەچین".